AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٨ ١٦:٥٧

میلیۆنان کەس بۆ بەیعەت لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێران ڕژانە سەر شەقام

میلیۆنان کەس بۆ بەیعەت لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێران ڕژانە سەر شەقام

لە هەموو شارەکانی ئێران خەڵک و چین و توێژە جۆراوجۆرەکان بۆ پشتیوانی لەڕێبەری نوێ ئێران و بەیعەت کردن بە ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی هاتنە گۆرەپانە سەرەکییەکانی شارەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی ئێران، نوخبەکانی زانستی و حەوزە وزانکۆ، فەرهەنگیان و بلیمەتەکان و پیشەوەران ، هونەرمەندان بەیعەت یان کردە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و هەڵبژاردەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری.

داوا کراوە کە کاتژمێر 3ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ڕەشەمە خەلک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی وڵات کۆببێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی بەیعەت لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات.

خەڵکی تارانی پایتەخت بۆ بەیعەت لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا زامنەیی لە گۆرەپانی ئینقلابی تاران خەریکە بەڕێوەدەچێت.


News ID 58817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha