بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی پەیامێکی ئاڕاستەی شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کرد
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “خۆڕاگری پتەو و چەقبەستوو بەرامبەر بە سەرسەختترین دوژمنانی ئومەتی ئیسلامی واتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئیمامی شەهیدە.” هەروەها ئاماژەی به درێژەی ڕێبازی خۆڕاگری له ساڵانی سەرکردایەتی ئەم فەرمانده دا کرد، هەروەها شەهیده بەنرخەکانی وەک حاج قاسم سولەیمانی و فەرمانده باڵاکانی تری سپای پاسداران و سوپا وەک بەڵگەیەک بۆ دڵسۆزی ئەو ڕێبازه ناساند.
جەختیشی لەوە کردەوە کە :مێژووی بەرخۆدانی ئیسلامی پڕە لە خەبات و ئازایەتی و قوربانیدان؛ کە سەرکردەکانی بەرخۆدان بەبێ ترس لە هیچ هەڕەشەیەک لە بەرگریکردن لە ئومەتدا گیانیان بەخت کرد ، نموونەی ڕاستەقینەی ئەم ڕێبازە چەسپاوە بوون."
ئایەتۆڵا خامنەیی بۆ سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی نووسی: «بەرێزتان ئەمڕۆ لەم ساتە گرینگانەی مێژووی بەرخۆداندا سەرکردایەتی بزووتنەوەکە دەکەن و متمانەی بە زیرەکی و ژیری و بوێری خۆی هەیە بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی دوژمنی زایۆنی و لەناوبردنی و گەڕاندنەوەی شەرەف و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی لوبنان”.
ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە “سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەسەر ڕێبازی ئیمامی نەمر و فەرماندەی شەهید دامەزراوە، بەردەوامە لە پشتیوانی لە خۆڕاگری دژ بە دوژمنانی زایۆنی و ئەمریکا” و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو برایانی موجاهیدین خواست.
Your Comment