-
کورد و دیمەشق ڕێککەوتن
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بە ئەنجام گەیشت و بەپێی ڕێککەوتنەکان هێزی سەربازی ئاوێتە دەبن و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر دەبنە فەرمانبەری فەرمیی دەوڵەت.
-
پەیامی ئیلهام ئەحمەد بۆ جۆلانی: واز لە کوردی حەلەب بێنە
هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وێڕای ڕەخنە لە گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا، خوازیاری کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان و ڕاپەڕاندنی دروستی ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: دوژمن چاوی بە ئیسلامیبوون ئێران هەڵنایە؛ پرسی ئەتۆمی بیانوویە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پرسی ئەتۆمی بیانوویە و دوژمنایەتیی دوژمنان لەگەڵ ئێران بە هۆی ئیسلامیبوونی نیزام، سەربەخۆیی و پێشکەوتەکانی وڵاتە.
-
ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئیسڕائیل؛ هەرگیز
سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای داکۆکی لە یەکگرتوویی کۆمەڵگا و تۆکمەی پێگەی عێراق، ڕایگەیاند کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە اباوەڕی گەلی عێراقدا جێیەکی نییە.
-
تەقینەوەی ماڵیک لە بۆکان؛ کۆچیدوایی دوائەندامی خێزانەکە
حەوتەیەک پاش تەقینەوەی ماڵێک لە بۆکان بە هۆی ماددەی ئاگرکردنەوە، هەر چوار ئەندامی ئەو خێزانە کۆچی دواییان کرد.
-
-
شەڕی هەسەدە و دیمەشق چی بە سەر کوردی حەلەب دێنێت
گوڤاری نەیشنەڵ لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە کاریگەریی شەڕە پەرتەوازەکانی نێوان هێزەکانی دیموکراتی سووریا(هەسەدە) و هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە سەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب.
-
هەسەدە: تورکیا ڕۆڵی هەیە لە شەڕی نێوان کورد و دیمەشق
ئەندامی باڵای لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیمۆکرتایک ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە حەلەب گێڕاوە و سەرەڕای ڕاگرتنی پێکدادانەکان، گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە لە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتە.
-
دەرمانی 30 جۆر شێرپەنجە شانازی زانستی ئێرانە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: بەرهەمی ئەتۆمی دەرمانی وڵات لە پلەکانی یەکەمی جیهانە و یەک یان دوو ڕادیۆدەرمانی ئێرانی دەتوانێت 30 جۆر شێرپەنجە دەرمان بکات.
-
عێراقچی: دوژمن پیلانی نوێی هەیە بۆ شڵەژاندنی ئێران
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وادیارە کە پیلانێکی نوێ بەڕێوەیە و دوژمنان دەیانەوێت لە باری ئابووریەوە دۆخەکە بە شێوەیەک ببەنە پێشەوە کە ناڕەزایەتیەکان زیاد ببێتەوە.
-
" بنت شەلبیە" لە کوردستان سێ خەڵاتی نەتەوەیی ئێرانی وەرگرت
لە کۆتایی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی خەیاڵ کورتە فیلمی بنت ئەلشەلبیە لە دەرهێنانی سارۆ حەیدەری لە کوردستانەوە سێ خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەی بردەوە.
-
پزیشکیی ئەتۆمی لە دەرمانی شێرپەنجە ڕۆڵی گرینگ دەگێڕێت
دکتۆر مووسەوی،پسپۆڕی خوێن و ئانکۆلۆژی لە یەکەم کۆبوونەوەی لێزانانی پزیشکیی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە پزیشکیی ئەتۆمی گەییشتووەتە شوێنێک کە لە دەرمانی شێرپەنجە پێشکەوتووەکان، ڕۆڵی زۆر گرینگ دەگێڕێت.
-
دەستگیری شەش ئەندامی داعش و پووچەڵ کردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە دێرەزوور
ناوەندی مێدیایی هەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیەتی بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژاوای دێرەزوور، شەش ئەندامی داعش دەستگیر کران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراویش پێش لە تەقینەوە پووچەڵ کرایەوە.
-
محەمەد ئیسلامی: کێشەی دوژمنان لەگەڵ ئێمە، بەهێز بوونمان لە بواری زانستیە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: بنەمای کێشەی دوژمنان لەگەڵ ئێمە، بوونی ئێمە لە بواری زانستیە، بەڵام بە بێ سەرەنج بە سەپاندنەکانی ئەوان.
-
پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی کرماشان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە دەستێنێت
لە دیداری یوونس ئەمیری ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان لە پەرەپێدان بە بە هاوکاریەکان لەگەڵ عێراق لەگەڵ دکتۆر فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، بابەتی گرینگ وەکوو سنوورەانی شوشمێ، پەرویز خان، شێخ سلە و تیلەکۆ خرایە بەرباس.
-
لێکۆڵەرێکی ئێرانی: سیاسەتی گشتی ئەمریکا هەمبەر ئێران دژایەتیە
ئەمیر عەلی ئەبولفەتح، لێکۆڵەری خوێندنەوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لێزانی داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە سای سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ، وتی:سیاسەتی گشتی ئەمریکا هەمبەر ئێران نەگۆڕە و تەنانەت ئەگەر هیلاری کلینتۆنیش بوایە هەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشایەوە.