بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، محەمەد شیاع سوودانی لە لێدوانێک لە ڕێوڕەسمی عەشای ڕەبانیی کریسمەس لە کلێسەی ماریووسفی شاری بەغدا، وێڕای داکۆکی لە یەکگرتوویی کۆمەڵگا و تۆکمەی پێگەی عێراق وەک بوارێکی یەکە، ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق بە هەموو هێزەوە بۆ پاراستن و پاڵپشتی لە هێماگەلی یەکگرتوویی تێدەکۆشێت.
ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و تلاڤیڤ، جەختی کرد: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هەرگیز لە باوەڕی گەلی عێراقدا جێیەکی نەبووە و نییە.
Your Comment