AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٤ ١٣:٤٨

دەرمانی 30 جۆر شێرپەنجە شانازی زانستی ئێرانە

دەرمانی 30 جۆر شێرپەنجە شانازی زانستی ئێرانە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: بەرهەمی ئەتۆمی دەرمانی وڵات لە پلەکانی یەکەمی جیهانە و یەک یان دوو ڕادیۆدەرمانی ئێرانی دەتوانێت 30 جۆر شێرپەنجە دەرمان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: شێرپەنجە بە شێوەی هێرشبەر خەریکە پەرە دەستێنێت و ڕۆڵی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کاریگەر و دەرمانی دەتوانێت بە یەکگرتوویی گرووپە جیاوازە پزیشکیەکان کە لە بواری شێرپەنجە چالاکی دەکەن، یارمەتیدەر بێت تا نەخۆشەکان بە شێوەی باشتر دەرمان بکرێن.

وتیشی: بەرهەمی ئەتۆمی دەرمانی وڵات لە پلەکانی یەکەمی جیهانە و یەک یان دوو ڕادیۆدەرمانی ئێرانی دەتوانێت 30 جۆر شێرپەنجە دەرمان بکات. و ئەوە شانازیە بۆ ئێمە کە ئەمڕۆ خەڵکەکەمان لێی بەهرەمەندە.

News ID 58015

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha