AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٤ ١٩:٣١

کورد و دیمەشق ڕێککەوتن

کورد و دیمەشق ڕێککەوتن

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق بە ئەنجام گەیشت و بەپێی ڕێککەوتنەکان هێزی سەربازی ئاوێتە دەبن و فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر دەبنە فەرمانبەری فەرمیی دەوڵەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکانی کوردستانی سووریا، مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە پڕسی کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی سووریا سەبارەت بە ئاوێتەکردنی هێزەکانی سەربازی بە شێوەی یەکپارچە و بە قازانجی گشتی، ڕێککەوتوون و جەختی کرد: لەوە بەدوا فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وەک فەرمانبەری فەرمیی دەوڵەتی سووریا ئیش دەکەن.

کۆبانی بە ئاماژە بە زەروورەتی ئیدارەی لامەرکەزیی سووریا وەک دوا ڕێگەچارەی مومکین بۆ سووریا و پێویستی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچانە لە چوارچێوەی دەستووردا، ڕاشیگەیاند: لایەنەکان هەروەها سەبارەت بە ڕێڕەوگە سنوورییەکان و سەرچاوەگەلی سروشتی گفتوگۆیان کردووە و لەبارەدا پێشکەوتی بەرچاویان بووە و لەوەی کە سەرچاوە سروشتییەکان تایبەت بە هەموو خەڵکی سووریان، یەکلا بوونەتەوە.

News ID 58021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha