AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٤ ١٨:٣٦

پەیامی ئیلهام ئەحمەد بۆ جۆلانی: واز لە کوردی حەلەب بێنە

پەیامی ئیلهام ئەحمەد بۆ جۆلانی: واز لە کوردی حەلەب بێنە

هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وێڕای ڕەخنە لە گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا، خوازیاری کۆتایی‌هێنان بە پێشێلکارییەکان و ڕاپەڕاندنی دروستی ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هاوار، وێرای دڵنەوایی‌دانەوە و دڵنیاکردنەوەیان دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، داوای لێ‌كردن تا چارەسەری کێشەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد وتیشی: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی حەلەب بۆ پاراستنی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ئامادەن، بەڵام گرووپگەلی سەر بە دەوڵەتی کاتی بەپێی فەرمانی وەزارەتی بەرگریی دیمەشق هەر دوو گەڕەکەکەیان گەمارۆ داوە.

ناوبراو داوای لە خەڵکی خۆجێی ئەو گەڕەکانە کرد کە لە شوێنی خۆیان دوور نەکەونەوە و جەختی کرد کە هیچ لایەنێک بڕیار نییە هێرش بکاتە سەریان.

هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە درێژەدا ڕەخنەی لە پێشێلکارییەکان و هۆکاری گەمارۆدانی ئەو گەڕەکانە لە لایەن وەزارەتی بەرگری سووریا گرت و ڕاشیگەیاند: هاتوچۆکان بە ئامانجی دابین‌کردنی ئاسایش و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 1ی ئاڤریل سەبارەت بە حەلب دەبێ درێژەی بێت و ئێمە خوازیاری ڕاپەڕاندنی دروستی ئەو ڕێککەوتنەین.

News ID 58020

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha