بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریبئابادی جیگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی زیاتر لە 900 کەس لە مامۆستایانی ئاستی باڵای حەوزەی ئایینی قوم، وتی: پرسی ئەتۆمی بیانوویە و دوژمنایەتیی دوژمنان لەگەڵ ئێران بە هۆی ئیسلامیبوونی نیزام، سەربەخۆیی و پێشکەوتەکانی وڵات، سەرەڕای گەمارۆ ستەمکارانە و بەربڵاوەکانە.
غەریبئابادی وتیشی: دانوستانەکان لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئەمریکاش سەرەڕای نامتمانەیی تەواو بەو وڵاتە و بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئامادەیی تەواو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڵمەتێکی سەربازی ئەنجام درا، بەجۆرێک کە لە درێژەی دانوستانەکان، مەیدان و دیپلۆماسی شانبەشانی یەکتر بوون.
ناوبراو بوونی هەر جۆرە پێوەندییەک لە نێوان دەستدرێژیی دوژمنان لەگەڵ پرسی ئەتۆمی و دانوستانەکانی ڕەت کردەوە و جەختی کرد: دوژمن دەمێک ساڵە خەریکی ئامادەکاری بۆ ئو هێرشە بووە و دەستدرێژی لە کاتی دانوستان و کردە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و هەندێک لە ژێرخانەکان نیشانی دا کە پرسی ئەتۆمی تەنیا بیانووە.
Your Comment