AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٤ ١٤:٥٨

هەسەدە: تورکیا ڕۆڵی هەیە لە شەڕی نێوان کورد و دیمەشق

هەسەدە: تورکیا ڕۆڵی هەیە لە شەڕی نێوان کورد و دیمەشق

ئەندامی باڵای لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیمۆکرتایک ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە حەلەب گێڕاوە و سەرەڕای ڕاگرتنی پێکدادانەکان، گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە لە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵۆزیەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، دوای پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و هێزە کوردیەکان بە شێوەی لەناکاو چڕ بووەتەوە. دوو لایەنەکەش بەرپرسیارێتی دەسپێکی شەڕەکە دەخەنە ئەستۆی یەکتر.

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایانگەیاند کە لە ئەو هێرشانە، ژنێک کوژراوە؛ لە حاڵێکدا کە مێدیاکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە کوژرانی چوار کەس هەواڵیان داوە.

باقی حەمزە، ئەندامی کومیتەی پێوەندیەکانی دەرەوە و ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، دەڵێت: گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سەر ئیدارەی خۆسەرە بەڵام هێزەکانی سەر بە دیمەشق ڕێگاکانی چوونە ژوورەوە و چوونە دەرەوەیانی داخستووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەنقەرە لە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە زیادی کرد: بە بڕوای من بەشێکی زۆر لە ئەو هێرشانە بە ڕێنوێنی تورکیا ئەنجام دەدرێت. دەستێوەەردانی تورکیا زۆر جیدیە؛ بە ئامانجی سەپاندنی گوشار لەسەر ئیدارەی خۆسەر بۆ هاندانی بۆ پێدانی خاڵ.

ئەو پێکدادانە تەنیا چەند کاتژمێر دوای سەفەری شاندێکی پایەبەرزی تورکیا بۆ دیمەشق ڕووی دا کە تێیدا ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی بەرپرسی دواکەوتنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی 10ی مارس وەسف کرد و سەبارەت بە لێکەوتە نەرێنیەکانی بۆ ناوچەکە هۆشداریی دا.

News ID 58009

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha