-
کۆمیسیۆنی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان:
هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا، پێشێلکردنی مافی مرۆڤە
کۆمیسیۆنی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریا، لە ڕاپۆرتێکدا هێرشی تورکیا و ملیشیاگەلی ژێر فەرمانی ئەو وڵاتە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی.
-
درەوشانەوەی ئەکتەرانی سەقزی لە فێستیڤاڵی کەرکووک
لە کۆتایی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی کەرکووک، دوو ئەکتەری سەقزی وەک باشترین ئەکتەرانی ئەم فیستیڤاڵە ناسران.
-
لە دوای سەردانی بەغدا؛
سەرۆک کۆماری ئێران جگە لە هەولێر سەردانی سلێمانیش دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران کە سبەینێ دەچێتە عێراق دوای دیداری بەغدا جگە لە هەولێر سەردانی سلێمانیش دەکات.
-
لە ٨١ـەمین فێستیڤاڵی فیلمدا؛
دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەرانی ڤێنیزی بردەوە
مورات فیرات ئۆغڵۆ دەرهێنەری کوردی کوردستانی تورکیا بە فیلمی "یەک لەو ڕۆژانەی کە هەموان دەمرن" خەڵاتی ئۆریزۆنتی ٨١ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیزی مسۆگەر کرد.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
دڵخۆشین بە هەنگاوەکانی عێراق دژی گرووپە دژبەرەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، ڕایگەیاند: دڵخۆشین بە هەنگاوەکانی دەوڵەتی بەغدا دژی گرووپە دژبەرەکان.
-
شرۆڤەکارێکی سیاسی بۆ مێهر:
عێراق هاوبەشی جێ بڕوا لە دانوستانە ناوچەییەکانی ئێرانە
شرۆڤەکارێکی پرسە نێودەوڵەتیەکان وتی: عێراق وەکوو هاوبەشی جێ بڕوا لە بواری سیاسەتی دەرەوە و هوکاری ناوچەیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
-
سەرۆکی گشتی گومڕوکاتی ئێران:
لەمپەڕە بازرگانییەکان لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ عێراق چارەسەر دەکرێن
سەرۆکی گشتی گومڕوک وتی: لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ عێراق ڕێککەوتننامەی گشتی بۆ ئاسانکاری لە ڕەوتی گومڕوکی نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ دەکرێت.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
سێ دوورگەکەی باشووری ئێران بەشی هەتایی و دانەبڕاوی وڵاتە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دوورگەکانی ئەبوومووسا، تونبی گەورە و تونبی بچووک بەشی لێک دانەبڕاو و هەتایی خاکی ئێرانە.
-
ئەمیر ئێرانی:
کۆماری ئیسلامی ئێران ترسی لە بەرەوڕووبوونەوەی هیچ هێزێک نییە
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، ترسی لە بەرەوڕوو بوونەوەی هیچ هێزێکی ناوچەیی و دەروو ناوچەیی نییە.
-
سەید ئەفقەهی بۆ مێهر:
کورد و شیعە و سوننەی عێراق دەیانەوێت پەیوەندی تۆکمەیان لەگەڵ ئێران هەبێت
کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: سەرجەم وڵاتانی دراوسێی ئێران کۆ بکەینەوە بە قەد عێڕاق بۆ ئێمە گرینگ و ستراتیژیک نین.
-
باڵوێزخانەی عەرەبستان لە سووریا دوای 13 ساڵ کرایەوە
باڵوێزخانەی عەرەبستانی سعوودی لە دیمەشق دوای 13 ساڵ بە شێوەی فەرمی کرایەوە.
-
لە نەخۆشخانەی سنە ئەنجام دەدرێت:
بەکارهێنانی شێوازی نوێی چارەسەریی ئازاری پشت لە لایەن پزشکێکی کورد
دوکتۆر ئێبنڕەسوولی ئەندامی زانستی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: ئازاری پست باوترین گرفتی تەندروستین لەناو خەڵکدا، بەڵام ئێستا لە پارێزگای کوردستان شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەریی ئەم گرفتە بەکار دەهێنرێت.
-
جێگری ئۆپەراسیۆنی قەرارگای خاتمولئەنبیا:
ئێران هیچ مووشەکێکی نەداوە بە ڕووسیا
سەردار فەزوڵڵا نەوزەری بە ڕەتکردنەوەی دەنگۆی هەناردەی مووشەکی ئێرانی بۆ ڕووسیا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بێلایەن بوونی خۆی لە شەڕی ئۆکراین ڕاگەیاندووە.
-
بۆ یەکەمجار ؛
نازم دەباغ: سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەولێر دەکات
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند: د.مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە سەفەرەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ؛
هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئاوارەکانی خان یونس/100 شەهید و بریندار هەیە
ڕژێمی زایۆنی بە هێرشکردنە سەر خێمە و پەناگەی پەنابەران لە خان یونس تاوانێکی نوێیان ئەنجامدا و لانیکەم 100 فەلەستینییان شەهید یان بریندار کرد.