AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ١٦:٢٧

وەزیری دەرەوەی ئێران:

دڵخۆشین بە هەنگاوەکانی عێراق دژی گرووپە دژبەرەکان

دڵخۆشین بە هەنگاوەکانی عێراق دژی گرووپە دژبەرەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، ڕایگەیاند: دڵخۆشین بە هەنگاوەکانی دەوڵەتی بەغدا دژی گرووپە دژبەرەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی هەواڵی "الفرات"، هەڵبژاردنی عێراق وەک یەکەم ئامانجی سەفەری سەرۆک کۆماری نوێی ئێرانی بە نیشانەی پێوەندیی قووڵ و برایانەی نێوان دوو وڵات زانی و وتی: بڕیارە لەم سەفەرەدا چەندین ڕێککەوتننامەی ئەمنی و ئابووری لە نێوان ئێران و عێراقدا واژۆ بکرێن.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە مەسعوود پزشکیان لە سەفەری چوارشەممەی بۆ عێراق وێڕای سەردانی شاری بەغدا، سەردانی بەسرە و هەولێر و هەروەها شارە زیارەتییەکانی نەجەف و کەربەلاش دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا جەختی لە ڕێککەوتنی ئەمنیی تاران و بەغدا کرد و ڕاشیگەیاند: ئێمە دڵخۆشین بە هەنگاوەکانی عێراق دژی گرووپە دژبەرەکانی خاکی ئێران و بەردەوام لەگەڵ لایەنی عێراقی سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی گونجاوی مژارەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە لە دانوستانداین.

عێراقچی هەروەها بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتەی بە بڕیارێکی ژیرانە زانی و جەختی کرد: هاوڕێیانام لە عێراق ئاگاداری پاشهاتە نەگریسە و پڕ مەترسییەکانی مانەوەی ئەمریکا لە ناوچەدان و هیوادارین ئەم بڕیارە بە دروستی ڕاپەڕێندرێت.

News ID 51610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha