AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ١٧:٤٦

لە دوای سەردانی بەغدا؛

سەرۆک کۆماری ئێران جگە لە هەولێر سەردانی سلێمانیش دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران جگە لە هەولێر سەردانی سلێمانیش دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران کە سبەینێ دەچێتە عێراق دوای دیداری بەغدا جگە لە هەولێر سەردانی سلێمانیش دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە سبەینێ چوارشەمە 21ی خەرمانان، دوکتۆر مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە لە سەر بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە بەغدا، بڕواتە هەرێمی کوردستانیش.

هەروەها سەرۆک کۆمار سەردانی هەندێک پڕۆژەی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بەسرە دەکات و لەسەر بانگهێشتی فەرمی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەچێتە هەولێر و سلێمانی.

پزشکیان لە هەولێر و سلێمانی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبینێت.

News ID 51614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha