بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ڕووزبه شرۆڤەکاری پرسە نێودەوڵەتییەکان وتی: عێراق وڵاتێکە کە لە باری شارستانیەت و سیاسەتی دەرەوە بەتواوەتی پێوەندی بە ئێرانەوە هەیە و لە باری کاریگەر و کەشی گەورەی حوکمڕانیەوە بەردەوام جێی سەرەنجی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بووە و هەیە.
ناوبراو درێژەی دا: پرسە گەورەکانی عێراق خێرا و راستەوخۆ بە پرسەکانی ئێرانەوە لکاوە. لە راستیدا لە ساڵانی دواییشدا بە هاتنە سەر دەسەڵاتی حکومەتی هەڵبژێردراوی خەڵک لە عێڕاق و گەشەی هاوکارییە دوولایەنەکان لە ئاستی ستراتیژیک، عێڕاق وەکوو هاوبەشێکی جێ بڕوا لە بواری سیاسەتی دەرەوە و لە هاوکاری ناوچەیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
ئەو شرۆڤەکارە پرسە نێودەوڵەتییەکان کە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی و عێڕاق دوولایەنە وەسف دەکات، وتی: هیچ بوارێک بوونی نییە کە تێیدا لەگەڵ عێڕاق هاوکاریمان نەبێت؛ ئاساییە کە کۆامری ئیسلامی و دەوڵەت یچواردەهەم لە بواری سیاسەتی دەرەوە یەکەم سەفەری کە دەسپێکێکی دڵنیا و پتەوە بۆ عێراق ئەنجام بدات.
ناوبراو هیوای خواست سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ عێراق ئاسەواری ئەرێنی بۆ خەڵکی دوو وڵاتەکە هەبێت و درێژەی دا: دەزگای دیپلۆماسی ئێران بەتواوەتی پرسەکانی عێراق چاوەدێری دەکات. ئاساییە پەرەپێدان بە هاوکاری ئەمنیەتی، ئابووری و فەرهەنگی لە یەکمایەتییەکانی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ عێراق بێت.
ناوبراو هەروەها وتیشی کە لە هەموو بوارەکاندا ئێران و عێراق هاوکاریان هەیە و وتی: بەستێنی هاوکاری هەمەلایەنەی ئێران و عێراق ئەمڕۆ خۆش کراوە و سەرۆک کۆمار بە هەڵبژاردنی عێراق وەکوو یەکەم سەفەری دەرەکی خۆی هەڵبژاردنێکی ژیرانەی هەبووە کە هیوادارین ئەنجامی ئەرێنی ئابووری و سیاسی هەبێت.
Your Comment