AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ٠٧:٤٩

جێگری ئۆپەراسیۆنی قەرارگای خاتمولئەنبیا:

ئێران هیچ مووشەکێکی نەداوە بە ڕووسیا

ئێران هیچ مووشەکێکی نەداوە بە ڕووسیا

سەردار فەزوڵڵا نەوزەری بە ڕەت‌کردنەوەی دەنگۆی هەناردەی مووشەکی ئێرانی بۆ ڕووسیا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بێ‌لایەن بوونی خۆی لە شەڕی ئۆکراین ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەزوڵڵا نەوزەری جێگری ئۆپەراسیۆنی قەرارگای خاتمولئەنبیا سەبارەت بە پاگەندەی ئۆکراینییەکان لەبارەی هەناردەی مووشەکی ئێران بۆ ڕووسیا، ڕایگەیاند: ئێران هیچ مووشەکێکی نەداوەتە ڕووسیا و ئەم پاگەندەیە جۆرێک شەڕی دەروونییە.

ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە شەڕی ئۆکراین، وەک پێشتر ڕامانگەیاندووە بێ‌لایەنانەیە و لەو شەڕەدا پاڵپشتی لە هیچ لایەک ناکەین و بەگشتی هیچ شەرعییەتێک بەو شەڕە نادەین.

News ID 51599

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha