AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٠ ١١:٠٩

سەید ئەفقەهی بۆ مێهر:

کورد و شیعە و سوننەی عێراق دەیانەوێت پەیوەندی تۆکمەیان لەگەڵ ئێران هەبێت

کورد و شیعە و سوننەی عێراق دەیانەوێت پەیوەندی تۆکمەیان لەگەڵ ئێران هەبێت

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: سەرجەم وڵاتانی دراوسێی ئێران کۆ بکەینەوە بە قەد عێڕاق بۆ ئێمە گرینگ و ستراتیژیک نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەفقەهی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق وتی: کۆماری عێڕاق لە بواری ژێئۆپۆلیتیکی ، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئایینی ، سیاسی و ئابووری پێگەیەکی تایبەتی لە پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: ناتوانین لە سەرجەم وڵاتانی دراوسێمان، وڵاتێک بنێینە جێگای عێراق کە ڕۆڵ و گرینگایەتی عێراقی بۆ ئێمە هەبێت.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوا جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە بواری دەسەڵات و خەڵکەوە قووڵایی ستراتیژی بۆ یەکترن.

سەید ئەفقەهی ڕایگەیاند: پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە هەوراز و نشێوەی زۆری هەبووە و لە سەردەمی شەڕدا پێوەندیان بەتواوەتی بچڕابوو بەڵام دوای ڕووخانی سەددام لەمپەرەکانی پێوەندی دوو وڵاتەکەش ڕووخان و سەرەڕای دروست کردنی لەمپەر لەلایەن ئەمریکاوە، ورەی خەڵک و زۆربەی گرووپە سیاسی ، شیعە، سوننە و تەنانەت کوردەکانیش ویستیان لەسەر درێژەی پێوەندییەکان بوو.

هەروەها وتیشی کە هەندێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس خۆشحاڵ نین لە پێوەندی باشی ئێران و عێراق.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتیشی: لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ عێڕاق چەند خاڵ گرینگە، یەکێکیان سەفەری ئەم دواییەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ عێراق بوو کە تێیدا ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی، ئابووری، گاز، کارەبا ، ترانزیتی کاڵا و ئاسانکاری هاتوچۆ زیارەتکاران و تەنانەتی تووریسمی پزشکی و تەندروستی تێیدا باس کرا. کەواتە ئەو سەفەرە زۆر گرینگر تا ڕێککەوتنەکان یەکلایی بکرێنەوە و ڕێکارەکان بۆ پتەو کردن و گەشەپێدانی پێوندی جێەبجێ بکرێن و جێبەجێ کردنیان دوا نەخرێت تا هەل و کەش بۆ سەربزێوییەکانی ئەمریکا سنووردار ببێتەوە؛ کەواتە ئەو سەفەرە گرینگایەتی زۆری هەیە.

سەید ئەفقەهی وتیشی: لە بواری دیپلۆماتیکدا کاتێک سەرۆک کۆماری نوێی وڵاتێک بڕیاری ئەنجامی سەفەرێک بۆ وڵاتێک دەدات نیشاندەری گرینگایەتی ئەو وڵاتەیە؛ کەواتە ئەو سەفەرە نیشانی دەدات عێڕاق بۆ ئێمە گرینگە و هیوادارین ئەنجامی باشی هەبێت.

News ID 51605

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha