به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی وتی که له شه‌ڕی دژ به دوژمنه‌کانم ناکشێمه‌وه. ئه‌و جه‌ختی کرد: خه‌ڵکی سووریا ته‌نیا شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان ناکه‌ن، به‌ڵکو شه‌ری وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریسته‌کانیش ده‌که‌ن.
ئه‌سه‌د جه‌ختی کرد: تیرۆر ئامرازێکه که له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه به‌کار دێت. ئه‌م وڵاتانه ده‌یانه‌وێت بۆچوونی نازیسم به سه‌ر هه‌موو جیهاندا زاڵ بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری سووریا ره‌خنه‌ی له مێدیا جیهانییه‌کان گرت و وتی: ڕۆژئاوا هه‌وڵ ده‌دات که شه‌ڕ له دژی سووریا به شه‌ڕی لابردنی که‌سێک نیشان بدات، به‌ڵام خه‌ڵکی سووریا باش ده‌زانن که ئه‌م شه‌ڕه بۆ خۆسه‌پاندنه.
ئه‌و جارێکی دیکه هێرشه‌که‌ی ئه‌مریکای بۆ سه‌ر شه‌عیرات ئیدانه کرد و وتی: داعش، به‌ره‌ی نوسره، ئالی سعوود و سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌موویان وه‌هابین و بوونه‌ته گه‌مه‌ی ده‌ست ئه‌مریکا. ئێران و ڕووسیا هه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تاوه گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان به ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی دا بۆ لێکۆڵینه‌وه له خان شه‌یخۆن، به‌ڵام دژایه‌تیان کرد و ڕێگه‌یان نه‌دا لێکۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته بکرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا که له ناوچه‌ی که‌م ناکۆک که ئێران و ڕووسیا پێشنیاریان به ده‌میشق کردووه، پشتیوانی ده‌کات و وتی: ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه مۆڵه‌تێکی باش به دژبه‌ره‌کانی ده‌میشق ده‌دات که تۆبه بکه‌ن و ڕێگه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سووریا بگرنه‌وه.
Your Comment