به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، فه‌رمانده‌یی سوپای سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد که له هێرشی فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ده‌یره‌زور، هه‌نبانه‌یه‌کی چه‌کی کیمیایی داعش ته‌قیوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به سه‌دان که‌س له‌م ته‌قینه‌وه‌دا کوژراون.
ئه‌م ناوه‌نده زیادی کرد: ئه‌م ڕووداوه به باشی ده‌یسه‌ڵمێنێت که تیرۆریسته‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره چه‌کی کیمیاییان له به‌رده‌ست دایه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه وه‌ک سوپای سووریا له‌مباره‌وه به ده‌یان جار هۆشداریمان دابوو که تیرۆریسته‌کان چه‌کی کیمیاییان هه‌یه. ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م کۆگا کیمیاییه‌ی داعش سه‌ڵماندنی که وڵاتانی بیانی تیرۆریسته‌کان به چه‌کی کیمیایی پڕچه‌ک ده‌که‌ن.
سوپای سووریا له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێمه جارێکی دیکه جه‌خت ده‌که‌ین که سوپای سووریا هه‌رگیز له چه‌کی کیمیایی که‌ڵکی نه‌بردووه و دیسانیش به نیسبه‌ت چه‌کی کیمیایی تیرۆریسته‌کان هۆشداری ده‌ده‌ین.
Your Comment