به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ و به به‌شداری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران و وه‌زیری پەیوەندییەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا حه‌وت پڕۆژه‌ی ئینتێرنێتی له سنه ده‌ستیان به کار کرد.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، ئاماژه کرا که زیاتر له ۳۳۹ گوندی کوردستان به هۆی ئه‌م پڕۆژانه‌وه ده‌توانن ده‌ستیان به ئینتێرنێتی خێرا بگات و به‌شداری هێڵی ئینتێرنێت له ئێران‌دا بن.
هه‌روه‌ها قۆناغی یه‌که‌می پڕۆژەی ئانتنی تۆڕی موبایل بۆ گونده دووره‌کانی کوردستان له ۵۷ گوندی ئه‌م پارێزگایه ده‌ستی به کار کرد. و بڕیار وایه له داهاتوودا گونده دووره ده‌سته‌کانی دیکه‌ش بتوانن کەڵک لە مۆبایل وەرگرن و تۆڕی پەیوەندییەکەی لە ناوچە دوورە دەستەکانیش کارا بکرێتەوە.
واعزی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: به پێی ئاماره‌کان ئه‌م حه‌وت پڕۆژه ده‌توانێت به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ۷ هه‌زار هه‌لی کار له کوردستاندا دروست بکات.
وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به داهێنانی لاوانی کورد کرد و وتی: هیوادارام ئه‌و داهێنانه بەنرخانەی لاوانی کورد له بواری ئینتێرنێت هه‌رچی زووتره بۆ وڵاتانی جیهانیش هه‌نارده بکرێت، چون به‌ڕاستی له‌م ڕووه‌وه ئێمه که‌ڵکی باشمان له لاوانی کورد و داهێنانه‌کانیان بردووه.
Your Comment