ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هۆڵه‌ندا کرد

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای هەڕەشە لە هۆڵەندا بە دانی باجی کارەکانی وتی پاش هەڵبژاردنەکەی هۆڵەندا وەڵامی پێویست دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕیەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر ڕەخنەی توندی لە هەسوکەتی دەوڵەتی هۆڵەندا بۆ ڕێگری کردن لە چوونی وەزیرەکانی تورکیا بۆ کونسوڵگەی ئەنقەرە لە ڕوتردام گرت و هەڕەشەی کرد کە هۆڵەندا باجی کارەکەی دەدات.

ئەردۆغان وتی: ئەگەر ئێوە پێوەندی خۆتان فیدای هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی چوارشەممە دەکەن ئەوا باجەکەشی دەدەن.

ناوبراو وتی: ئێمە هێشتا ئەو کارەی کە پێویستە ئەنجاممان نەداوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها جارێکی تر ڕایگەیاند کە نازیزم هێشتا لە هۆڵەندا زیندوویە.

ئەردۆغان وتی چاوەڕوانی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی هۆڵەندا دەکەین و پاشان ڕاگەیاندی ئاکامەکە بڕیاری پێویست دەدەم کە چ هەڵوێستێک بەرانبەر هۆڵەندا بنوێنین.

ئەردۆغان وتی: ئەوان باجی کارەکەیان دەدەن و فێری دیپلۆماسی دەبن. فێری دیپلۆماسی نێودەوڵەتیش دەبن.

News Code 8777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =