به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت، بیانلی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕۆژی یه‌کشه‌مه له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی بۆ پشتیوانی کردن له سه‌رکه‌وتنی گشت پرسی پاگه‌نده‌ی کرد که ده‌نگی (به‌ڵێ) به‌م گشت پرسییه، ده‌توانێت فه‌تحوڵا گوله‌ن و په‌که‌که و داعش له‌ناو ببات.
یه‌لدریم که له پارێزگای بینگۆڵی تورکیا قسه‌ی ده‌کرد، سه‌باره‌ت به په‌که‌که وتی: تیشكێک له ناخی تۆنێله‌که‌دا ده‌بینرێت. تیرۆر ڕووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره بووه، ئه‌وان خه‌ریکن له‌ناو ده‌چن. من به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م دوای ۱۶‌ی ئاڤریل چی دیکه ئه‌م ڕێکخراوه‌یه نامێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: گه‌وره‌کانی قه‌ندیل (مه‌به‌ستی فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که بوو) هه‌ر ئه‌و دوژمنانه‌ی خه‌ڵکن، ئه‌وان له قه‌ندیلن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ له سه‌ندووقه‌کان ده‌ربێت کاری په‌که‌که ته‌واو ده‌بێت، دوای ئه‌وان فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ناو ده‌چێت و دوای ئه‌وانیش داعش له‌ناو ده‌چێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هه‌روه‌ها له گرووپه جۆراجۆره‌کانی ئه‌م وڵاته داوای کرد که ده‌نگی ئه‌رێنی به گشت پرسییهکه بده‌ن چون ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری ڕیشه‌یی له یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا.
Your Comment