بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید مەحموود عەلەوی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەمە سێ ڕەشەمە لەگەڵ پێش نوێژانی هەینی سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و کرماشان لە سنە دیداری کرد.
عەلەوی لەم دیدارەدا وتی: داعش ئاکامی پیلانی ئەمریکایی و ئیسرائیلیەو ئامانجی دوبەرەکی نانەوە لە نێوان موسڵمانانە بۆ ئەوەی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی بپارێزرێت.
ئەو بە ئاماژە بە دژایەتی سوننەکان لەگەڵ ڕەوتی بەلارێداچوودا، وتی: نئەهلی سوننە یەکەم کەس بوون کە دژایەتی خۆیان بۆ وەهابیەت ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند کە دوژمن بە ئۆپراسیۆنی ڕەوانی دەیەوێت ڕۆحیەی شۆڕشی ئێوە لاواز بکات و ئێوە نابێت نیگەران بن و وەک ڕابردوو پستیوانی نیزام و شۆڕش بن.
عەلەوی وتیشی: هەموومان یەک ئۆمەتین و دەبێ دڵەکانمان لەیەک نزیکتر بێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە وەزارەتی ئیتلاعات پیلانی زۆری دژی وڵات پووچەڵ کردووەتەوە و هەموو ساڵێک ئاستی ئەمنی وڵات زیاتر دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە