مانۆڕی دەرمانی بەپەلە لە کوردستان بەڕێوەچوو

سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی مانگی سووری کوردستان لە بەڕێوەچوونی مانۆڕی ناوچەیی تەندروستی و دەرمانی بەپەلە لە گوندەکانی بەشی مووچشی شاری کامیاران هەواڵی دا.

حەسەن خودابەنەدەلو لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: مانۆڕی ناوچەیی گرووپی تەندروستی و دەرمانی بەپەلە بە بەشداری پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و هەمەدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە گوندەکانی بەشی مووچشی شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان بەڕێوەبراوه‌.

ناوبراو وتی: ئەم مانۆڕی تەندروستی و دەرمانە کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەشی مووچشی شاری کامیاران بەڕێوەدەچێت، گرووپەکانی تەندروستی و دەرمانی بەپەلەی هەرکامە له‌ پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و هەمەدان لە گوندەکانی باخوڕمی ژوور، کۆمایین و مەحموو گەزە جێگیر دەبن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامانجی سەرەکی ئەو مانۆڕە وتی: ئامانجی سەرەکی لە بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە ناوچەییە پێشکەش کردنی خزمەگوزاری تەندروستی و دەرمانی بە ناوچە هەژارەکان و هەروەها ڕاهێنانی کردەوەیی گرووپە دەرمانیەکانی بەپەلەی مانگی سوور بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کار لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکان بوو.

News Code 8149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =