به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی فرانس ۲۴ی فه‌ڕه‌نسا وتی: له ڕووی سه‌ربازیه‌وه بڕبڕه‌ی پشتی داعش له عێراق شکاوه و چی دیکه ناتوانێت به‌سه‌ر پێیه‌وه بوه‌ستێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی به‌شی ڕۆژئاوای موسڵ له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش به زوویی ده‌ست پێ ده‌کات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌روه‌ها ئاشكرای کرد که شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش‌یش دۆزراوه‌ته‌وه و له ئێستادا به هۆی کوژرانی زۆربه‌ی ڕاوێژکاره نزیکه‌کانی به ته‌نیا که‌وتووه و ناوێرێت خۆی ده‌ربخات.
به‌م حاڵه‌شه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی دا ئاماژه به شوێنی خۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی نه‌کات.
ئه‌و هه‌ر وه‌ها ڕه‌خنه‌ی له فه‌رمانه‌که‌ی دۆنالد ترامپ گرت و وتی: هیچ وڵاتێکی دیکه مافی ئه‌وه‌ی نییه که سووکایه‌تی به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بکات.
Your Comment