ده‌یان تیرۆریستی داعشی له‌ سه‌لاحه‌دین کوژران وبریندار بوون

فه‌رمانده‌یه‌کی عێراقی له‌ شاری حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووک ڕایگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۳۹ تیرۆریستی داعشی له‌ ناوچه‌ی ته‌ل که‌سیبه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌سه‌ن سۆفی زیادی کرد: تیرۆریسته‌کانی داعش هێرشێکی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌ل که‌سیبه‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ باشی توانیان وڵامی ئه‌م هێرشه‌ بده‌نه‌وه‌ و ۱۸ تیرۆریستیان کوشتووه‌ و ۲۱ که‌سی دیکه‌یان بریندار کردووه‌.

سۆفی درێژه‌ی دا: گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ حه‌ویجه‌ گورز له‌ سوپای عێراق بدات.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ ناوچه‌ی به‌کرییه‌ی شاری به‌غدا بووه‌ هۆی بریندار بوونی ۵ شارۆمه‌ندی عێراقی.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ بۆمبێک له‌ نزیک بینا بازه‌رگانییه‌کانی ناوچه‌ی به‌کرییه‌ له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ۵ که‌س بریندار بوون.

تیرۆریسته‌کانی داعش به‌ هۆی پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای عێراق به‌ ته‌واوی گه‌ماڕۆ دراون و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی سوپای عێراق و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن تاکوو وره‌ی خه‌ڵک دابه‌زێنن.

له‌ ئێستادا هێزه‌ عێراقییه‌کان لای چه‌پی موسڵیان به‌ ته‌واوی کۆنترۆڵ کردووه‌ و داعش بۆ هه‌ڵاتن له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌ خه‌ڵکی ئاسایی وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی که‌ڵک ده‌بات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کۆنترۆڵی شاره‌که‌ کاتی به‌سه‌ردا بچێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی به‌شی ڕاستی شاری موسڵ ده‌ست پێ ده‌کات.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستی پێکرد و له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا زیاتر له‌ ۱۰۰ هه‌زار هێزی عێراقی به‌شدارن.

News Code 7867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =