به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر له ئێسکرین ده‌یلی، له حاڵێکدا فیلمی "به‌رانه‌کان" له فستیڤاڵهکاندا توانی خۆی بنوێنێت، ده‌رهێنه‌ره ئایسلهندییهکهی ئه‌م فیلمه ڕایگه‌یاند که فیلمێک به ناوی "کانتی" ساز ده‌کات.
گریمۆر هاکۆنارسۆن وتوویه‌تی که به په‌له سه‌رقاڵی نووسینی فیلمنامه‌ی فیلمهکهیتریهتی که ناوه‌که‌ی کانتی-یه.
ئه‌و وتوویه‌تی هه‌ستێکی باشی هه‌یه بۆ ئه‌م فیلمنامهیه و "کانتی" یان "لادێ" چیرۆکی ژنێکه که له کۆمه‌ڵگای داخراوی ئایسله‌ند ژیان ده‌کات.
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره وتی: ئه‌م فیلمه ده‌رباره‌ی ناسینی خۆمانه، هاتنه‌وه له فه‌وزایه‌کی داخراو و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک. ئه‌م فیلمه‌ش وه‌ک فیلمی به‌رانه‌کان له‌حنێکی کۆمێدیایی هه‌یه. به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌مه فیلمێکی سیاسییه که زیاتر ده‌رباره‌ی ژنان و مانگاکانه تاکوو پیاوه‌کان و به‌رانه‌کان.
هاکۆناسۆن له‌م فیلمه‌دا بۆ جارێکی دیکه هاوکاری وه‌به‌رهێنه‌ری "به‌رانه‌کان" ده‌کات و له دوای هاواکرانی دیکه‌شه بۆ فیلمه‌که‌ی. به‌رانه‌کان به هاوکاری دانمارک، نۆروێژیا و پۆله‌ندا سازکرا. ئه‌م فیلمه نوێیه بڕیار وایه زستانی ۲۰۱۷ ده‌ست پێ‌بکات.
به‌رانه‌کان یه‌که‌مین جار له فستیڤاڵی که‌ن نمایش کرا و خه‌ڵاته سه‌ره‌کییه‌کانی به‌شی "جۆریه‌ک له ڕوانین"ی مسۆگر کرد. ئه‌م فیلمه خه‌ڵاتی زیاتر له ۲۰ فستیڤاڵی وه‌ک زۆریخ، تسالۆنکی و لۆبلیانای وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م فیلمه له فستیڤاڵه‌کانی کارلۆ واری، تلۆراید، تۆرنتۆ و بۆسان نمایش کراوه و به‌بژاری ۶ خه‌ڵاتی فستیڤالی ئه‌ورووپا بووه و وه‌ک باشترین فیلم هه‌ڵبژێردراوه.
Your Comment