به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سی و دووهه‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای فه‌جر ڕایگه‌یاند که له ڕۆژی ۲۴ی به‌فرانباره‌وه ئه‌م فستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه ده‌ست به کار ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م گرووپانه له سی و دووهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای فه‌جردا به‌شدارن:
گرووپی پارس له هۆله‌نده‌وه، گرووپی شه‌هید په‌رویز خان له هێنده‌وه، گرووپی کاکۆ به‌ند له ناوخۆی ئێرانه‌وه، گرووپی ده‌نگی شه‌پۆل له ناوخۆی ئێرانه‌وه، گرووپی گۆڕانی بێژی تارانی ڕه‌زا سادقی و سیامه‌ک عه‌باسی، گرووپی هومای له ئه‌رمه‌نستانه‌وه، گرووپی دهیلهمپن له گیلانی ئێران، گرووپی بادی کارا له ناوخۆی ئێرانه‌وه، گرووپی هونه‌رمه‌ند سالار عه‌قیلی، گرووپی داکۆینده دێل مارئۆ له ئیسپانیاوه، گرووپی گیوم پره له فه‌ڕه‌نسا، گرووپی ته‌پڵ و دمهکی ژاپۆنی، گرووپی ئا‌نتۆنیۆ زۆمباخۆ له پۆرتهقاڵهوه.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ زیاترین گرووپی مۆسیقای کوردی له فستیڤاڵی مۆسیقای فه‌جر به‌شداریان کردووه. له‌م خوله‌دا گرووپی باقدسیان به سه‌رپه‌ره‌شتی په‌یام عه‌زیزی له دوو نۆبه‌تی کوردی و فارسی ئاوازه‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ئه‌م گرووه کوردیانه‌ی دیکه‌ش له فستیڤاڵه‌که‌دا به‌شدارن:
گرووپی ڕۆستاک که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه هونه‌رمه‌ندانی کوردن، گرووپی ناسراوی کورده‌کانی خوراسان به ناوی نازار به سه‌رپه‌ره‌شتی یه‌ڵدا عه‌باسی، گرووپی مۆسیقای ژنانی کورد، ژیوار به سه‌رپه‌ره‌شتی ژیوار شێخول ئیسلامی، گرووپێکی مۆسیقای کوردی له ئه‌رمنستانه‌وه به ناوای ئازار، گرووپی گه‌وره‌ی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان به ڕێبه‌ری مه‌هدی ئه‌حمه‌دی، گرووپی سووربانگ به سه‌رپه‌ره‌شتی ئێحسان عه‌بدی پوور له لۆڕستانه‌وه، گرووپی زانیار خه‌سره‌وی که هونه‌رمه‌ندێکی کورده و له تاران ئیش ده‌کات، گرووپی چریکه به سه‌رپه‌ره‌شتی سه‌لمان حه‌سه‌نی له کرماشانه‌وه.
شایانی باسه که ئه‌م فستیڤاله بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و کۆنسێرته‌کان له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت و له دواین ڕۆژ خه‌ڵاتی ساڵی مۆسیقای فه‌جر بڵاو ده‌کرێته‌وه.
Your Comment