AP ١٣٩٥ بەفرانبار ١٣ ١٠:١٨

موراد قەرەیلان:

په‌که‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ هێرشه‌که‌ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه‌ نییه‌

په‌که‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ هێرشه‌که‌ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه‌ نییه‌

موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆماجڤاکێن کوردستان ڕه‌تیکرده‌وه‌ که‌ په‌که‌که‌ یان هه‌ر لایه‌نێکی کوردی په‌یوه‌ندی ببێت به‌ هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبردنی كەجەكە له‌ لێدوانێکدا بۆ رادیۆیه‌کی نزیك لە پەكەكە، وتی: ئەو دۆخەی ئێستای توركیا هەمووی ئەنجامی سیاسەتی ئاكەپە و ئەردۆغانە، ئەوان پرۆسەی ئاشتیان وەستاند و ئەوان توركیایان خستە ئەو ڕەوشەی ئێستاوە.

 قەرەیڵان جەختیكرد "ئێمە ئەو هێرشە چەكدارییە شەرمەزار دەكەین و سەرەخۆشی لە كەسوكاری كوژراوەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین".

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ " هیچ پەیوەندیەكی ئێمە و هیچ هێزێكی كوردی بەو هێرشەوە نییە، باوەڕ ناكەم هەڵۆكانی ئازادیش ئەو كارەیان كردبێت. "

ئەندامەكەی كۆمیتەی بەڕێوەبردنی كەجەكە ئەوەشی خستەڕوو پێدەچێت هێزی شاراوەی ناو توركیا ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێت، توركیا ئێستا لە جیهاندا بەتەنیا ماوە و بۆ له‌ناوبردنی کورد هاوكاری داعش و بەرەی نوسرە ده‌کات.

News ID 7396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha