به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌والی مێهر، مارک تۆنەر، یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان ۲۴ وتی: "پەکەکە لە ناو لیستی تیرۆری نێودەوڵەتییە و نابێت پەکەکە ھیچ دەسەڵاتێکی لە شه‌نگال ھەبێت. "
مارک تۆنەر جه‌ختیسی کرد ده‌بێ رێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان واژۆ بکرێت بۆ چوونە دەرەوەی چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شه‌نگال.
ده‌شڵێت: "پێویستە ھاووڵاتییانی شه‌نگال بگەڕێنەوە ناوچەکە و ئەو شوێنە ئاوەدان بکرێتەوە."
شیاوی ئاماژه‌یه که نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش پێشتر وتبووی که ئه‌گه‌ر په‌که‌که شه‌نگال به‌جێنه‌هێڵێت ئه‌وه ڕه‌نگه ده‌ست بۆ بژارده‌ی شه‌ڕ ببرێت.
لە مانگی حوزەیرانی ۲۰۱۴ داعش شه‌نگالی داگیر کرد.
Your Comment