به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی فورات، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ۱۲‌ی دیسامبر فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری سوپای تورکیا له جۆری ئێف ۱۶ که‌وته‌خواره‌وه و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی و یاریده‌ره‌که‌ی تێدا کوژران، په‌که‌که به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک رایگه‌یاندووه که هێزێکی ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌ی کردووه.
لە بەیاننامەیەکدا که ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) بڵاوی کردووه‌ته‌وه هاتووه: یەکەی شەهید ئازاد فارقین فڕۆکه ئێف ۱۶ که‌ی سوپای تورکیان خستووه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه که ئه‌و فڕۆکه بۆ بوردومانی ناوچە گوندییه کوردنشینه‌کانی ده‌ڤه‌ری ئامه‌د هه‌ستاوه و ئه‌وان ده‌سبه‌جێ به‌ریان داوه‌ته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه که سوپای تورکیا دوای داکه‌وتنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕایگه‌یاندبوو که کێشه‌ی ته‌کنیکی بووه.
Your Comment