بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەمە کۆبوونەوەی ئاسایی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی سەلاحەییەتی سێ وەزیری پێشنیارکراوی حەسەن ڕۆحانی لە پۆستەکانی وەزارەتی پەروەردە، فەرهەنگ و ئیرشاد و وەرزش و لاوان بەرێوەچوو.
لەم کۆبوونەوە ڕەزا ساڵحی ئەمیری بە ۱۸۰ دەنگی ئەرێنی، ۸۹ دەنگی نەرێنی و ۶ دەنگی بەتاڵ بووە وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران.
فەخرەدین دانش ئاشتیانی بە ۱۵۷ دەنگی ئەرێنی، ۱۱۱ دەنگی نەرێنی و ۶ دەنگی بەتاڵ پۆستی وەزیری پەروەردەی پێسپێردرا.
هەروەها بە ۱۹۳ دەنگی ئەرێنی، ۷۲ دەنگی نەرێنی و ۹ دەنگی بەتاڵ مەسعوود سوڵتانی فەڕ بووە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران.
Your Comment