به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فورات نیوز، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی دواین دۆخی موسڵی لێکدایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق جه‌ختی کرد: دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فه‌ته‌ی پێشوودا ڕێکاره‌کان به باشی لێکدرایه‌وه، ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له ڕۆژئاوای موسڵه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
پچڕاندنی په‌یوه‌ندی داعش له نێوان موسڵ و ڕه‌قه‌ش سه‌ره‌کی ترین ئه‌رکی حه‌شدی شه‌عبییه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گورز له داعش ده‌دات.
ئه‌و له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی عێراق ئه‌رکێكی قورس و گه‌وره‌ی به حه‌شدی شه‌عبی سپاردووه تاکوو ئێمه هێڵی په‌یوه‌ندی داعش له موسڵ و ڕه‌قه بچڕێنین و داعش به ته‌واوی گه‌ماڕۆ بدرێت. ئێمه به پێی پلانی سه‌رۆک وه‌زیران ناچینه ناو شار، به‌ڵام گه‌ر پێویست بکات ئه‌وه ده‌چێنه نێو شاره‌که.
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له کۆتاییدا وتی: قۆناخی دووهه‌می ئۆپراسیۆنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی پاک کردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای موسڵه له داعش تاکوو سنووره‌کانی سووریا.
Your Comment