بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٦ی سەر بە سوپای ئەمریکا کە لە کاتی ئەرکی بەڕێوبەری و دابین کردنی ڕووپۆشی ئاسمانی بۆ کەشتییە سەرپێچیکارەکان لە ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیک ببووەوە، لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی هێنگام، ڕووبەڕووی ئاگری هۆشداری بووە.
دوای ئەنجامدانی مانۆڕێکی توند، ناچار بوو ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و لە ئاسمانی وڵات دوور بکەوێتەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشداری دەدات کە هەر هەوڵێک بۆ دەربازبوون لە ڕێساکانی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز جێگای قبووڵ نییە و درێژەدان بەم جۆرە کردەوانە دەتوانێ زیانی قورستر بۆ سەرپێچیکاران و هێزە نیزامییەکانی پشتیوانیان لێ بکەوێتەوە.
Your Comment