AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٢ ٢٠:٤٧

فوئاد حسێن: عێراق ناتوانێت سنووری بە سەر ئێراندا دابخات

فوئاد حسێن: عێراق ناتوانێت سنووری بە سەر ئێراندا دابخات

فوئاد حسێن، بە ئاماژەدان بەوەی کە عێراق ناتوانێت سنوورەکانی بەڕووی ئێراندا دابخات، وتی کە جێبەجێکردنی ئەم داواکارییەی ئەمریکا دەبێتە جۆرێک لە سزا بەسەر گەلی عێراق و بەغداش تا ئێستا جێبەجێی نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس وتی: ئێمە ناتوانین سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران دابخەین.

وتیشی:گوشارەکانی ئەمریکا بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان و سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا پەیوەندی بە سیاسەتی گشتیی گەمارۆکانەوە هەیە، جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە قورسە و دەبێتە جۆرێک لە سزا بەسەر گەلی عێراق.

زیادیشی کرد: تا ئێستا ئێمە جێبەجێمان نەکردووە. بەڵام لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دانوستان دەکەین.

فوئاد حسێن لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئێران ئامادەیی سەربازیی لە عێراق هەیە یان نا. وتیشی: نەخێر، پێموانییە، لە ڕوانگەی سەربازییەوە، ئەوان لە عێراقدا ئامادە نین، مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر باس لە یەکە سەربازییەکان بکەین، واتە یەکە سەربازییەکانی ئێران لە عێراق، ئامادەیی لەو شێوەیە نییە.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها وتی: "دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتی دەتوانێت بەردەوام بێت، یان دۆخەکە بەرەو ئاشتی دەڕوات یان بەرەو شەڕ. زۆرێک لە وڵاتان هەوڵدەدەن، چونکە ئەم شەڕە چیتر تەنها شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل نییە لە لایەک و ئێرانیش لە لایەکی دیکەوە. لە ڕاستیدا ئەم شەڕە پەیوەندی بە هەموو ناوچەکەوە هەیە، عێراقیش تێوەگلاوە. بۆیە ئەرکی ئێمەیە نێوەندگیری بکەین یان هەوڵی هێورکردنەوەی ئەو شەڕە بدەین".

News ID 60811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha