AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٣ ٠٨:٤٥

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی پشت پەردەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی پشت پەردەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە بارەی کەشی ئاڵۆزی دوایین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و وەڵامدانەوەی تیژ و یەکلاکەرەوەی تیمی دانوستانکاری ئێرانی، زانیاری بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلجەزیرەی قەتەر، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەڕەشەکانی ترامپ لە دژی ئێران لە میدیاکان سەبارەت بە هێرشی سەربازی ئەگەر پشتیوانی ناوچەیی بەردەوام بێت، شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف ئەم کارانەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنەکان زانی و جەختی لە هەڵوێستی بێمتمانەیی بەرامبەر بە ڕێبازە هەڕەشەئامێزەکان کردەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای هەوڵەکانی لایەنی ئەمریکی بۆ ئاساییکردنەوەی هەڕەشەکان، تیمی دانوستانکاری ئێران بە بەڕێوەبردنی زیرەکانەێ ئەم گرژییە توانیان ماوەی ١٥ ڕۆژ دۆخی هێمن بەدەست بهێنن.

هەروەها لە بەشی تەکنیکی دانوستانەکاندا، ئێران توانی پێش بە فشارەکانی ئەمریکا بگرێت بۆ بەستنەوەی پرسەکانی پەیوەست بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکانەوە؛ لە کاتێکدا لایەنی ئەمریکی بەردەوامە لە پێداگری لەسەر پاراستنی ڕۆڵی دەزگاکە وەک ڕێگایەکی جیاواز و سەربەخۆ.

شیاوی ئاماژەیه لە ناوەڕاستی کۆبوونەوەی ئێران و ئەمریکا لە سویسڕا، ترامپ پۆستی هەڕەشە ئامێزی لە سوشیاڵ میدیا دادەنا کە وەفدی ئێرانی کاردانەوەی نیشان دا و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی هەڵوەشاندەوە و جەخەی کرد تاکوو ترامپ دەست لە هەڕەشە کردن هەڵنەگرێت چی دیکە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا ناکەن.

News ID 59795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha