AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٨ ٢٢:٢٥

ئاسمانی ئێران گەڕایەوە بۆ دۆخی ئاسایی

ئاسمانی ئێران گەڕایەوە بۆ دۆخی ئاسایی

سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی گەڕانەوەی ئاسمانی ئێران بۆ دۆخی ئاسایی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی گەڕانەوەی ئاسمانی ئێران بۆ دۆخی ئاسایی ڕاگەیاند و وتی: سنووردارکردنی فڕۆکەوانی هەڵگیراوە و چالاکییەکانی فڕۆکەوانیی وڵات وردە وردە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەبوزەر شیروودی، بەرپرسی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی، گەڕانەوەی ئاسمانی وڵاتی بۆ دۆخی ئاسایی ڕاگەیاند و وتی: دوابەدوای ڕاگەیاندنی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کۆتاییان هاتووە و بە هەماهەنگی پێویست، ئاسمانی وڵات گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و بە پێی ڕاگەیاندنەکانی فڕۆکەوانی (نۆتام) ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکەوانی دەست پێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بە دابینکردنی هەلومەرجی سەلامەت و هەماهەنگی پێویست لەگەڵ دەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکان هەڵگیراون و چالاکییەکانی فڕۆکەوانی وڵات وردە وردە دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.

News ID 59677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha