بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی لە هەژماری خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لەگەڵ ئەمریکییەکان لە ناوچەکە ڕایگەیاند: ئێمە هاوکێشەیەکی ئێرانی لە ناوچەکەدا دادەمەزرێنین، کە تێیدا ئێران چیتر خۆی لە بەرامبەر هیچ خراپەکاری و پشێوییەکدا ناگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: [ئەم کارە] کەمێک ئازار و خەرجی دەبێت بۆ ئەمریکییەکان، بەڵام لەگەڵی ڕادێن.
Your Comment