AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١١ ١٥:٠٩

ئێران سەبارەت بە لوبنان هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەکات

ئێران سەبارەت بە لوبنان هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەکات

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ڕێبەرانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنی و لایەنگرانی ئاگادار دەکرێنەوە کە درێژەدان بە تاوانەکانی دژ بە لوبنان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەحەمول ناکرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەبولفەزل شێکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: ڕژێمی دەستدرێژکار و منداڵکوژی زایۆنی، بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی ئاگربەست و پێشێلکردنی ئاشکرای خاکی لوبنان، زیاتر لە سێ هەزار کەسی بێ تاوان لە نێویاندا ژن و منداڵی کوشتووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە حاڵێکدا کە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژاوایی ستراتێژی بێدەنگی یان پشتیوانی لەم تاوانە دژە مرۆڤایەتیانەیان گرتۆتە بەر، ڕێبەرانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئاگادار دەکرێنەوە کە درێژەدان بە تاوانە دڕندانەکان دژ بە لوبنان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەحەمول ناکرێ.

News ID 59618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha