AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٣ ١١:٣٥

هەواڵەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا درۆیە

هەواڵەکان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا درۆیە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هەواڵەی لە بارەی ناوەڕۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشنیارکراوی نێوان ئێران و ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ڕەتکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ مێهر، هەواڵی بڵاوکراوەی دەزگایەکی میدیایی نزیک لە ڕژێمی زایۆنی ڕەتکردەوە و وتی: ئەمانە پاگەندە و گێڕانەوەی لایەنی ئەمریکین و ناتوانرێت لەلایەن لایەنی ئێرانەوە پشتڕاست بکرێنەوە.

شایانی باسە کە دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نزیک لە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا (ئەکسیۆس) هەواڵێکی لە ژێر ناوی ناوەڕۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشنیارکراوی ئێران و ئەمریکا بڵاوکردبووەوە، کە تیایدا درێژکردنەوەی ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە نێوان هەردوولا، کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ پارە و پاککردنەوەی مینە دەریاییەکانی هەڵکەوتوو لە گەرووەکە ڕاگەیاندبوو لەلایەن ئێرانەوە.

News ID 59563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha