AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٣ ٠٦:٥٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیمپڕاتوور ناچار بوو ڕاستییەکان قبووڵ بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیمپڕاتوور ناچار بوو ڕاستییەکان قبووڵ بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پەیامێکی ماناداردا نووسیویەتی: ئیمپراتۆر ناچار بوو لەگەڵ واقیعدا ڕێکبکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسراوێکی بەردینەی سەرکەوتنی شاپووری یەکەم ئیمپراتۆریەتی ساسانی بەسەر ئیمپراتۆری ڕۆمدا بڵاو کردەوە.

لەو بەردە نووسەدا هاتووە: ڕۆمییەکان پێیان وابوو ڕۆما ناوەندی جیهانە؛ بەڵام ئێرانییەکان ئەم وەهمەیان شکاند.

ناوبراو زیادی کرد: هەڵمەتی مارکوس جولیۆس فیلیپوس (فیلیپ عەرەب) بەرەو ڕۆژهەڵات لە دژی ئیمپراتۆریەتی ساسانییەکان سەرکەوتنی بۆ ڕۆمەکان نەبووە، بەڵکوو بە ئاشتییەک لەسەر مەرجەکانی شاپوۆری یەکەم کۆتایی هات: ئیمپراتۆر ناچار بوو لەگەڵ واقیعدا ڕێک بکەوێت.

News ID 59560

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha