AP ١٤٠٥ گوڵان ١٩ ٠٦:٠٩

پاڵاوگەیەکی نەوتی ئەمریکا تەقیەوە

پاڵاوگەیەکی نەوتی ئەمریکا تەقیەوە

لە کاتێکدا ئەمریکا ڕووبەڕووی قەیرانێکی وزەی بێوێنە دەبێتەوە کە لە ئەنجامی لێکەوتەکانی شەڕ لەگەڵ ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، میدیاکانی ئەو وڵاتە باسیان لە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە پاڵاوگەی چالمێت لە لویزیانا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، توندی تەقینەوەکە لە پاڵاوگەی چالمێت هێندە زۆر بووە کە خانووەکان بە درێژایی کیلۆمەترێک لەرزین و کڕیارانی چێشتخانەکانی نزیکیش هەڵاتن.

لە ئەو ڤیدیۆیانەی دوای تەقینەوەکە بڵاوکراونەتەوە، بڵێسەی زەبەلاح و دووکەڵی ڕەشی ئەستوور بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان.

پاڵاوگەی چالمێت یەکێکە لە شەش پاڵاوگەی کۆمپانیای PBF Energy کە لە ساڵی ٢٠١٥ کڕدرا.

پاڵاوگەکە ڕۆژانە ١٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دێنێت و بڕیاربوو بەم نزیکانە دەست بە بەرهەمهێنانی ٢٠ هەزار بەرمیل سووتەمەنی گازۆیلی بکات لە ڕۆژێکدا .

News ID 59445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha