AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١ ٢٠:٤٩

سێ وڵاتی ئەورووپایی ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئێران

سێ وڵاتی ئەورووپایی ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئیدیعای کرد کە هەرسێ وڵاتی ئەورووپایی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا ئامادەن بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئیدیعای کردووە کە هەرسێ وڵاتی ئەورووپایی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا ئامادەن بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەم بارەیەوه وتی: ئێمه ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، لەگەڵ فەڕەنسا و بەریتانیا، بۆ ڕێگری لە وەرگرتنی ئەم وڵاته چەکی ئەتۆمی.

ئەم بانگەشەیەی وەزیری ئەڵمانیا لە کاتێکدایە کە ئەزموونەکان دەریانخستووە کە وڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە کارلێک کردنیان لەگەڵ ئێران خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆی خۆیان نییە و هەمیشە سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکایان پەیڕەو کردووە.

News ID 60665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha