بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەی ڕێبەری باڵای ئێراندا هاتووە:فەرماندەی دلێری هێزی دەریایی سپا ، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری دوای ساڵانێک موجاهەدەت، گەیشتە پلەی شەهادەت.
شەهادەتی ئەو ڕۆڵە دلێرەی تەنگستان، سەربازی ئێران و پاسەوانی ئیسلام لە حەماسەی شەڕی سەپێندراوی سێهەم، بۆ خەڵکی بووشێهری ئاخێزگەی دلێران، گەنجانی ناوچەی بووشێهر، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران کە هەمیشە پارێزەری سەربەخۆیی و سنوورەکانی ئێران بەتایبەتی کەنداوی فارسن، بەڵگەیەکی مەزنی فەخر و شانازیە تاکوو ڕێگای بەهێزی و بەرخۆداۆی دەریایی ئێران بەهێزتر و پتەوتر لە ڕابردوو بپێون.
لە کۆتایدا سەرەخۆشیان لەبنەماڵەی شەهید و هاوڕێیانیان کردووە.
ڕێبەری باڵای ئێران، ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، پەیامێکی بە بۆنەی شەهادەتی سەردار تەنگسیری فەرماندەی باڵای هێزی دەریایی سپای پاسداران بڵاو کردەوە.
News ID 59032
Your Comment