به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، گرووپی ههڵۆكانی ئازادی كوردستان (تهیڕین ئازادیا کوردستان) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرای کرد که به‌رپرسیاریتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نزێك بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری ئه‌سته‌نبۆلی وه ئه‌ستۆ گرتووه و به‌ڵێنیشی دا که به‌رده‌وام بێت له‌و ره‌وته چالاکییانه.
ڕۆژی پێنج شه‌مه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ئه‌سته‌نبۆڵ نێزیک فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك روویدا که زیاتر له ۱۰ که‌س بریندار بوون.
پۆلیسی تورکیا تا ئێستا ۶ که‌سی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌م کرده‌وه ده‌ستگیر کردووه.
پارێزگاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه له‌نێو ماتۆڕێک بووه.
هه‌ر ڕۆژی پێنج شه‌مه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له سنووری سووریا و تورکیا ڕوویدا و۲۰ که‌سی تێدا کوژراوه.
له‌چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی خۆكوژی له شاره‌کانی تورکیا و له‌وانه‌ش ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره روویداوه و ئه‌مرۆ شه‌مه‌ش دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ئه‌نقه‌ره روویدا.
Your Comment