ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش لە سووریا و پێکهاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی خلافەتی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، هیزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) بوو بە گرینگترین هێزی زەوینی لە شەڕ دژی داعش و ئەم هێزە کوردە ڕۆڵێکی بەرچاوی بوو لە ئازادکردنەوەی شارە گەورەکانی وەک ڕەقە (کە بە پایتەختی ئۆپەراسیۆنیی داعش دەهاتە ئەژمار) لە 2017 و تێکشکاندنی یەکجاریی داعش لە باغۆز لە 2019دا.
نمانەی دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا
لە دۆخێکی ئاوادا تورکیا بە ئامانجی کردنەوەی هەرێمی مەودا، بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر کە سنووری عێراق تا ئەدلەب، چەندین ئۆپەراسیۆنی دژی ئەو هێزانە ئەنجام دا کە بریتین لە:
ـ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ساڵی 2016 لەپێناو پێشگری لە یەکگرتنەوەی کانتۆنە کوردییەکان.
ـ ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە ساڵی 2018، کە داگیرکرانی عەفرینی بەدواوە بوو.
ـ ئۆپەراسیۆنی کانگای ئاشتی لە 2019 ل دژی ناوچەکانی گرێسپی و سەریکانی.
بەلام پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە 2024، تورکیا و هێزە ڕاسپاردەکانی لە ژێر ناوی "سوپای ئازادی سووریا" پەرەیان دا بە هێرشەکانیان بۆ سەر مەنبەج و کۆبانی و بەندئاوی تەشرین و ئامانج لەو کارە وەدەرنانی هێزە کوردییەکان و جێگرکردنی ملیۆنان پەنابەر لە شوێنی ئەوان ڕاگەیێندرا؛ هەڵمەتێک کە بە ئاشکرا گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچەکی بەدواوە دەبوو.
ئەفسانەی هەڕەشەی تیرۆریستی
ئەنقەرە دوژمنایەتیی خۆی لەگەڵ هەسەدە بە تۆمەتبارکردنی ئەو گرووپە بە پێڕەوی و پەیوەستبوون بە پەکەکە پاساو دەدا. بەڵام ئەم بیانووە دەمێکەیە شەرعیەتی نەماوە. بە تایبەت لە بەهاری 2024 بەملاوە کە گفتوگۆی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە گەیشتۆتە خاڵێکی هەستیار. ئەویش لە کاتێکدا کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئامادەیی خۆی بۆ بانگەوازی چەکدانانی یەکجاریی پەکەکە ڕاگەیاند. لەو سۆنگەوە دەردەکەوێت کە ترسی ڕاستەقینەی تورکیا نەک لە تیرۆریزم، بەڵکوو لە خود سیستەمی ئۆتۆنۆمی و خۆسەریی کوردی سووریایە.
ترس لە خۆبەڕیوەبەریی و تێوەگلانی تورکیا
ترسی ڕاستەقینەی ئەنقەرە لەوەیە کە نەکا مۆدێلی کوردی سووریا سەرەکەوێت و ببیتە دیناوێک بۆ کوردەکانی تورکیا و ڕاپەڕینیان لە دژی مۆدێلی ناوەندخوازانەی تورکیا. چونکە وەک دەبینین نیگەرانییەکانی تورکیا هاوکاتی داواکاریی ئۆتۆنۆمیکی کەمینەکانی سووریا لەپاش ڕووخانی حکوومەتی پێشوو، زیاتر تەشەنەی سەندووە. و ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە سەرهەڵدانی ناوچەیەکی خۆسەری بەفەرمیناسراوەی کوردی لە سووریا، لە پەنای دۆخی فیدراتیوی کوردەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕوانگەی تورکیادا دەتوانن ببنە مۆدێلێکی هاندەرانە بۆ ناوچە کوردییەکانی تر؛ بە تایبەت لە کوردستانی تورکیادا.
بەو پێیە شەڕی ئەمدواییەی سووریا لە دژی کوردەکان بە پاڵپشتیی تورکیا، چیتر شەڕ دژی تیرۆریزم نییە، بەڵکوو شەڕ و کیشمەکێشێکە لە نێوان دۆخی ئێستاکەی دەوڵەتانی ناوەندخوازی نەتەوەپەرەست و مۆدێلە نوێیەکانی دیموکراسییەکی لامەرکەزییانە و تورکیا بە هەڵبژاردنی بەرەی خۆی، دەریدەخات کە چۆن ناوچەیەکی خۆسەری کوردی بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی وێنا کراوە؛ هەڕەشەیەک کە نە بۆ ئەو چەکانەی پێیانە، بەڵکوو بۆ ئەو ئایدیا سیاسییەی کە نوێنەرایەتیی دەکەن.
دوژمنایەتیی ئەنقەرە لەگەڵ کوردی سووریا و ڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە سووریای پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد و دەنووسێ: ئەم ناکۆکییە چیتر لە تێبینییە ئەمنییەکان تێپەڕیوە و پەیوەست بووە بە داهاتووی ئیدارییە خۆجێیەکان لە سووریادا.
News ID 58523
Your Comment