بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاسر عیساوی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا ئەلیەوم، وتی: حەشدی شەعبی لە لای حەقدا وەستاوە و ئەمریکا دەستدرێژیکەرە و هێرشی کردووەتە سەر ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئێران نەبێت هیچ کەس نابێت کە لە بەرانبەر ئیسرائیل بوەستێتەوە و تێلاڤیڤ پیلانەکانی خۆی بۆ ناوچەکانی نێوان نیل هەتا فرات کردەیی دەکاتەوە.
عیساوی لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە سنوورەکانی عێراق تەواو ئەمنە و لە ئەو بارەوە نیگەرانی هەیە، وتی: نزیک بە سێ هەزار تیرۆریستی داعشی لە کەمپی هەولی سووریا هەڵاتوون و مەترسیەکی گەورە بۆ عیراق و سووریان.
جێگری سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی عیراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئامانجی واسنتۆن دابەش کردنی عێراقە و هەر بۆیە ڕێگری دەکات لە تەیار کردنی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە چەکی نوێ.
News ID 58511
Your Comment