AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٥ ١٥:٤١

مێهر لێکی دایەوە؛

بۆچی سەربزێویە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵەی ستراتیژیکە؟

بۆچی سەربزێویە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵەی ستراتیژیکە؟

ئەزموونی مێژوویی نیشانی داوە کە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆی سەربازی لە ئێران ناگاتە ئەنجام و تەنیا بەستێن بۆ زیاد بوونەوەی ئاڵۆزی ناوچەیی خۆش دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ترامپ لە چەند هەفتەی دواییدا بە زمانی هەڕەشە لە سەر تاران، ناوی ئێرانی لە جیهانی هەواڵەکان بۆڵد کردووەتەوە.

ناوبراو چەندین جار هۆشداریی داوە ئەگەر بەرەوڕوو بوونەوەی خۆپیشاندەران درێژەی هەبێت، ئەمریکا هەوڵی توند ئەنجام دەدات و تەنانەت ئاشكرا وتویە کە یارمەتی بەڕێوەیە. بەڵام ئەو قسانە نەک بەرنامەی تایبەتی نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و قەیرانی لێکدانەوەیی لە ناوخۆی پێکهاتەی دەسەڵاتی واشنتۆن. لە کەشی مێدیایی ڕۆژاوا، شرۆڤەکاران سەبارەت بە مەترسی لێکدانەوەی هەڵە، لێکەوتەی بەرفراوان و ئەگەری پەرەسەندنی قەیران هۆشدارییان داوە.

هەڕەشەکانی ترامپ و ڕاستیەکانی قەیرانی ئێران

دۆناڵد ترامپ لە هەفتەکانی دواییدا چەندین جار لەە مێدیاکاندا قسەی کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڕەشەی کردووە کە ئەوانەیە ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران لە ئێران بێتە کایەوە. ناوبراو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس جەختی کردووە کە ئەگەر حکومەتی ئێران ناڕازیان لەسێدارە بدات، ئەمریکا هەوڵی بەهێز دەدات. ئەو قسە هەرچەندە ڕوونی ناکاتەوە کە ڕێک مەبەستی چییە، بەڵام چاوەڕوانیە گشتی و مێدیایەکانی زیاد کردووەتەوە. لێئۆم پانتا وەزیری بەرگری و سەرۆکی پێشووی سیا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی کە ترامپ بە خەڵکی ئێرانی وتووە یارمەتی بەڕێوەیە و کەواتە ئەرکیەتی کارێک بکات.

بەڵام ڕاستیە مەیدایەکان زۆر پێچراوتە لە هەڕەشەی قسەییە. ڕوونە کە ئەمریکا لە درێژەی دەیەکانی ڕابردوو لە ئامێری جۆراوجۆر بۆ سەپاندنی گوشار لەسەر ئێران کەڵکی وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا ئەو ئامێرانە زیاتر ئابووری و مێدیایی بوون و هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ وەکوو بژاردەیەکی بەپەلە نەهاتبووە ئاراوە. ئێستا بەڵام ترامپ نەک هەڕەشەی هێرش دەکات بەڵکوو بە کێشانی هێڵی سووری نوێ، قەیرانەکەی گەیاندووەتە خاڵێک کە دەتوانێت ببێتە پێکدادانەی ڕاستەوخۆ. ئەو دۆخە دەتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناڤین بباتە نێو خولێکی ناسەقامگیری بەربڵاوەوە.

هاوکێشەی سەربازی و هەڵەی ستراتیژیکی واشنتۆن

ئەگەر بڕوانینە دۆخی سەربازی ناوچەکە، ناتوانرێت گومانت هەبێت کە هێرشێکی سەربازی لە دژی ئێران تەنانەت ئەگەر سنوورداریش بێت لێکەوتەی زۆر مەترسیداری بەدواوە دەبێت. ئەزموونە پێشووەکانی ئەمریکا لە ڤیتنام، عێراق، ئەفغانستان و لیبیا نیشانی داوە کە دەستێوەردانی سەربازی نەک ناتوانێت بگاتە ئامانجی دڵخواز، بەڵکوو دەبێتە هۆی درێژتر بوونەوەی قەیران و زیاد بوونەوەی توندوتیژی، زۆربەی شرۆڤەکاران پێیان وایە کە هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تەنانەت ئەگەر ئامانجدار بێت دەتوانێت ببێتە هۆی کاردانەوەی توندی ئێران. ئێران وڵاتێک بە مێژوو و شوناسی نەتەوەیی بەهێزە و ئەزموونی مێژوویی دەستێوەردانی دەرەکی بووەتە هۆی ئەوەی کە هەستیاری کۆمەڵگا بە هێرشە دەرەکیەکان زۆر زیاد بێت. ئەو بابەتە دەتوانێت کاردانەوەی بەکۆمەڵی زۆر زیاتر لە چاوەڕوانی سەربازی ئەمریکایی دروست بکات.

لە باری سەربازیشەوە ئێران ئەرتەشێکی قایم و هێزی بەرگری تۆکمەی هەیە کە لە درێژەی ساڵەها هەڕەشەی دەرەکی ئەزموون کردووە. هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی ئێران دەتوانێت کاردانەوەگەلێکی لە ئاستی ناوچەیی هەبێت. ئێران گرووپی هاوپەیمانی خۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە و ئەو گرووپانە دەتوانن وەکوو هێزی وەڵامدەر بە هەڕەشە دەرەکیەکان هەڵوسوکەوت بکەن. هەر بەو بۆنە، تەنانەت ئەگەر ئەمریکا هێرشێکی سنووردار بکات، ئەو هەوڵە دەتوانێت ناوچەکە بباتە نێو خولێکی ئاڵۆزی و توندوتیژەوە، ئاڵۆزیەکی زیاتر لە ئاستی سیاسەتوانانی ئەمریکی.

لێکەوتە سیاسی و دیپلۆماتیکەکان سەربزێویەکی سەربازی

ئەگەرچی ترامپ لەوانەیە ئەزموونگەلێک وەکوو ئۆپراسیۆنی تایبەت لە دژی مادۆرۆ لە ڤێنزۆئێلا یان بوردمانی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران بە سەرکەوتوو بزانێت، بەڵام ئەو ئەزموونانە ناتوانێت پێوەرێک بۆ بڕیاردان سەبارەت بە ئێران بێت.

بەڵام سەبارەت بە ئێران دۆخەکە تەواو جیاوازە. ئێران نەک کۆمەڵگایەک بە شوناسی نەتەوەیی بەهێزە، بەڵکوو لە درێژەی مێژووی خۆیدا چەندین جار لە بەرانبەر دەستێوەردانی دەرەکی بەرخۆدان بکات. لێکەوتەی سیاسی و دیپلۆماتیکی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی دەتوانێت خێرا بچێتە ئەو دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە. هاوپەیمانانی ئەمریکا وەکوو وڵاتانی ئەنجومەی هاریکاری کەنداوی فارس لەوانەیە نیگەرانی لێکەوتەی ناسەقامگیری بێت و ئەو کارە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانی هاوکێشەی دەسەڵات لە ناوچەکە.


جگە لە ئەوە، لێکەوتەی دیپلۆماتیکی هێرشێکی سەربازی دەتوانێت ئاستی جیهانی ئەمریکا خەوشدار بکاتەوە. ئەگەر ئەمریکا بێ ستراتیژیەکی ڕوون و بێ ئامانجی بەردەست هێرش بکات، ئەوە دەتوانێت ببێتە هۆی کەم بوونەوەی متمانەی جیهانی بە ئەمریکا. زۆربەی وڵاتەکان لەوانەیە ئەو هەوڵە وەکوو نموونەیەک لە سەربزێوی سەربازی بێ بنەما ببینن و پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆیان بە واشنتۆن بڵێنەوە.


لە باری مافی نێودەوڵەتیشەوە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بێ مۆڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت لێکەوتەی یاسایی و ئەخلاقی لێ بکەوێتەوە. ئەو بابەتە لەوانەیە ببێتە هۆی زیاد بوونەوەی گوشاری جیهانی لە دژی ئەئرمیکا و تەنانەت هاوپەیمانی و هاوکاریە ستراتیژیەکانی واشنتۆن لاواز بکاتەوە. ئەمریکا لەوانەیە بە پاڵپشتی هەندێک هاوپەیمانی خۆی بەتایبەتی ئیسرائیل، درێژە بداتە ئەو ڕێگایە، بەڵام تێچووە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانی زۆر قورس دەبێت.

News ID 58294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha