AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٣ ٠٩:٥١

هۆشداریی عێراقچی بە وەزیری دەرەوەی بریتانیا

هۆشداریی عێراقچی بە وەزیری دەرەوەی بریتانیا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا بریتانیاییەکەی خۆی وتی: ئەگەر بریتانیا نەتوانێت ئەرکی خۆی بۆ پارێزوانی لە نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیکەکان جێبەجێ بکات، ئێران چارەیەکی جگە لە لێکدانەوەی بردنە دەرەوەی فەرمانبەرەکانی خۆیی نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەستدرێژی کەسانێک بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن و سووکایەتی بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها لێدوانە دەستێوەردانەکانی بەرپرسانی بریتانیا سەبارەت بە کاروباری ناوخۆیی ئێران، وەزیری دەرەوی ئێران لەگەڵ هاوتا بریتانیاییەکەی خۆی گفتوگۆی کرد و ناڕەزایەتی تارانی دەربڕی.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو ئوت کوپەر وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتم: بریتانیا بە پێی بەڵێنەکانی لە بواری مافی نێودەوڵەتی ئەرکی سەر شانیەتی ئاسایشی کونسوڵخانە و باڵوێزخانەکانی ئێران لە لەندەن بپارێزێت.
عێراقچی هۆشداریی دا: ئەگەر بریتانیا نەتوانێت ئەرکی خۆی بۆ پارێزوانی لە نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیکەکان جێبەجێ بکات، ئێران چارەیەکی جگە لە لێکدانەوەی بردنە دەرەوەی فەرمانبەرەکانی خۆیی نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا نووسی: من هەروەها داوام لە بریتانیا کرد تا دەست هەڵبگرێت لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، لەوانە تیرۆریستانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئیسرائیلەوە کە خۆیان وەکوو ڕێکخراوی هەواڵنێری دەناسێنن.
News ID 58258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha