بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلعەهد، تەقینەوەیهکی تیرۆریستی ناوچەی تەلال حەمرین هەڵکەوتە لە باکووری پارێزگای سەلاحەدینی عێراقی هەژاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم تەقینەوە ۷ کەس کوژران و ۷ کەسی دیکەش بە خهستی بریندار بوون.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم تەقینەوە، ئەو بنەماڵانەی کردووەتە ئامانج کە لە شاری حەویجەوە بۆ کەرکووک کۆچیان کردووە و ویستوویانه له دهستی داعش ههڵبین.
شیاوی باسە، ماوەیەک لەمەوپێش دەیان بنەماڵەی عێراقی دوابەداوی هەڵسوکەوتە تیرۆریستانەکانی داعشەوە لە شاری حەویجە هەڵکەوتە لە پارێزگای کەرکووک، بە شێوەی گرووپی هەوڵی کۆچیان داوە بۆ ناوچەکانی تری پارێزگای سەلاحەدین.
Your Comment