شێخ مەقسوود
-
گەڕەکە کوردەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە چ بارودۆخێکدان ؟
لەگەڵ کۆتایی پێکدادانەکانی مانگی یەک و جێگیرکردنی هێزەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، ئەم گەڕەکانە کە پێشتر لەژێر خۆبەڕێوەبەریدا بوون، سەرەڕای ئارامییەکی کەم، بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی نائەمنی و قەیرانی ئابووری و نیگەرانییە بەرفراوانەکانی مەدەنی.
-
ئامادەیی ئەرتەشی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی سووریا بە گواستنەوەی هێز و جیهازاتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی حەلەب، خەریکی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شیمانەیی لەگەڵ هەسەدەیە.
-
دۆخی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب لە ئەنجامی پێکدادانەکان
سەرچاوەگەلی سووری لە درێژەی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب هەواڵیان دا.
-
شەڕی قورسی نێوان هەسەدە و ئەرتەشی سووریا لە حەلەب
سەرچاوەکانی هەواڵ لە درێژەی شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی هەواڵیان دا.
-
ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان هۆشداریی دەدات؛
مەترسی سەرهەڵدانی شەڕێکی تەواو لە نێوان کورد و حکومەتی کاتی سووریا
بە پێی نووسراوی گۆڤاری سەر بە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان، گەمارۆی تەواوی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب لەلایەن ئەرتەشی سووریاوە، دوابەدوای پێکدادانەکانی ئەم دواییە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، نیگەرانیەکان سەبارەت بە سەرهەڵدانی ڕێگای دانوستانی سیاسی و سەرهەڵدانی شەڕێکی تە
-
نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی 30000 هاووڵاتی کورد لە حەلەب
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژە بە ئاوارەبوونی نزیک بە 30000 هاووڵاتی کورد لە حەلەب، بەدوای چڕ بووونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان هێزە کوردیەکان و هێزەکانی دیمەشق، داوای ڕاگرتنی ئاڵۆزیەکان.
-
پەیامی مەسعود بارزانی بۆ دۆخی کورد لە حەلەب
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: ئەو شەڕ و توندوتیژییەی كە لە حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە.
-
کورد دیمەشقی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار کرد
ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە بە ئیدانەکردنی هێرشەکان بۆ سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، ئەو هەڵمەتانەی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی 1ی ئاڤریل زانی و سەبارەت بە هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا هوشداری دا.
-
فەرماندەی یەپەژە: مافی زمان و شوناسی کوردی لە سووریا پێشێل دەکرێ
سۆزدار حاجی، بە ڕەخنەگرتن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی 1ی ئاڤریل و ڕاگەیاندنی دەستووری نوێی سووریا لە لایەن دیمەشقەوە، جەختی لە مافی کوردی سووریا بۆ ئازادی زمان، شوناس و فەرهەنگی خۆیان کرد و خوازیاری ڕێزنان لە ئیدارەی خۆسەری کوردستان بوو.
-
جێگیر بوونی تانک و چەکی قورسی ڕژێمی جۆلانی لە گەڕەکە کوردەکانی حەلەب
سەرچاوە خۆجەییەکان ڕاپۆرتیان دا کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا، تانک و جیهازاتی قورسی خۆیان لە دەڤەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب جێگیر کردووە.
-
پەیامی ئیلهام ئەحمەد بۆ جۆلانی: واز لە کوردی حەلەب بێنە
هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وێڕای ڕەخنە لە گەمارۆی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا، خوازیاری کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان و ڕاپەڕاندنی دروستی ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو.
-
شەڕی هەسەدە و دیمەشق چی بە سەر کوردی حەلەب دێنێت
گوڤاری نەیشنەڵ لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە کاریگەریی شەڕە پەرتەوازەکانی نێوان هێزەکانی دیموکراتی سووریا(هەسەدە) و هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە سەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب.
-
سووکایەتی هێزەکانی جۆلانی بە کورد لە حەلەب
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە درێژەی هەڵسوکەوتی سوووکانەی هێزە ئەمنیەکانی سووریا لە دژی دانیشتووەکان کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب هەواڵ دەدەن.
-
مەزلووم کۆبانی باس لە گۆڕانی هەڵویستەکانی دیمەشق دەکات
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پێشکەوتی گفتوگۆ سیاسییەکان لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هەواڵی دا و ڕایگەیاند: دیمەشق لە پرسی لامەرکەزی و ڕیفۆڕمی دەستوور، هەڵویستی ئەرێنیتری گرتۆتە بەر.
-
ڕزگاریی کاتیی گەڕەکە کوردەکانی حەلەب لە شەڕێکی کارەساتبار
هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لە نێوان ئەرتەشی سووریا و هێزی ئاسایشی خۆجێی لە گەڕەکە کوردەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، بە ناوبژیگەریی دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان و ڕێککەوتنی فەرماندەی هەسەدە و سەرۆکی کاتی سووریا، بە شێوەی کاتی وەستا.
-
بشێوی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب؛ دیمەشق داوای چەکدانانی کورد دەکات
نووری شێخۆ هوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی حەلەب ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە دیمەشق لەم دواییەدا بە کردنەوەی 30 وێستگەی پشکنین، ڕێککەوتنە پێشووەکانیان پێشێل کردووە و ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە.