ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: کارناسانی بنیادی بەرگری لە دیموکراسی بە ئاوڕدانەوە لە پێکدادانی ئەمدواییەی نێوان هێزەکانی دەوڵەتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا، لایان وایە کە سەرچاوەی قەیرانەکە نەک لە ڕووداوێکی ئەمنیی کاتی، بەڵکوو لە کەلینە قووڵە چارەسەرنەبووەکانی نێوان دیمەشق و کورد و ڕۆڵی ئاژاوەگێڕانەی تورکیادایە و گوشار بۆ ئاوێتەبوونی بەپەلە و چەکدانانی هەسەدە، بەبێ هەنگاوی متمانەساز، دەتوانێ سووریا بە ئاراستەیەکی شەڕێکی ناوخۆیی دووبارەدا ببات.
ـ تایلێر ستێپتون(بەڕێوەری باڵای پەیوەندییە دەوڵەتییەکانی بنیادی بەرگری لە دیموکراسی): ناکۆکیی پێکهاتەیی نێوان هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی سووریا هێشتاش چارەسەر نەبووە. لەمناوە تورکیا هەڵویستێکی دژبەرانەی هەمبەر بە ئۆتۆنۆمیی کوردەکان هەیە و بەدوای ئاوێتەکاریی بەپەلەی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریایە؛ هەڵوێستێک کە بەبێ متمانەسازی، نەک سەقامگیری ناهێنێت، بەڵکوو زۆریش مەترسیدارە. دیارە ئەنقەرە لەگەڵ دیمەشق لە بواری پڕچەککردن و ڕاهێنانی سەربازی ڕێککەوتنی کردووە، بەڵام ئامانجی سەرەکیی ئەو هاوکارییانە گوشارخستنە سەر هەسەدە و ناچارکردنیان لە چەکدانانە. بەلام پێویستە ئەمریکا وردبینانەتر بڕوانێنتە ئەو مۆدێلە هەڵسوکەوتە و درێژە بدات بە پاڵپشتیی لە هەسەدە وەک هێزێکی گرینگی هاوپەیمانیی دژە داعش.
ـ ئێدمۆند فیتۆنبڕاون(توێژەری باڵای بنیادی بەرگری لە دیموکراسی): بە ئاوڕدانەوە لە هاوکاتێتی شەڕەکانی حەلەب و سەفەری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دیمەشق، و ئەوەی کە فیدان لە داڕێژرانی پڕۆژەی نوێی دزەکردنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە، تێدەگەین کە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لەم دۆخەدا چاوەروانکراوە. ئینجا کەمبوونەوەی ناکۆکییەکان پاش ئەو شەڕە، نیشان دەدا کە دیمەشق حەز بەوە ناکات تەنیا بەڕێوەبەری فەرمان و ئۆلتیماتۆمەکانی ئەنقەرە بێت. لە لایەکی ترەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا ئەگەر بیەوێ وەک سەرکردەیەکی نیشتمانی سەرکەوێت، پێویستە هەستیارانە و نەرمتر لەگەڵ کەمینە ئیتنیکی و مەزهەبییەکان بجووڵێتەوە.
ـ سینان جیدی(توێژەری باڵای بنیادی بەرگری لە دیموکراسی): تورکیا ئەکتەری سەرەکیی بشێوی و ئاژاوەنانەوە لە سووریایە و لێدوانی بەرپرسانی تورکیا و لەوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تا هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نیشان دەدا کە ئەنقەرە زیاتر لە هەر شتێک حەز بە تەشەنەی ناکۆکی و هەڵگیرسانی شەڕ دەکات. ئەردۆغان بە ورووژاندنی هەستی دژە کوردی، بەدوای ڕێکخستنی پێگەیەک بۆ دەنگی ناوخۆیی و بەچەواشەبردنی ڕای گشتی لە قەیرانی ئابووریی تورکیایە. کەواتە گیڕانەوەی ئاژاوەگێڕانە، دوژمنایەتی و گەورەکردنەوەی ڕۆڵی ناوچەیی تورکیا، ئامرازگەلێکن بۆ پاساودانی ئەو سیاسەتە.
ـ ئەحمەد شەڕاوی(توێژەری باڵای بنیادی بەرگری لە دیموکراسی): واشنتۆن لەسەر ئەو گریمانەیە سەرمایەدانەری کردووە کە ئەحمەد شەرع توانای سەقامگیریی سووریایە هەیە. بەڵام گوشارەکانی تورکیا شەرع بە ئاراستەی هەڵسوکەوتی پێچەوانەدا دەبات. داواکاریی ئەنقەرە بۆ چەکدانانی هەسەدە، ئەو هێزە بەرەوڕووی دەوڵەتێکی ناسەقامگیر، بەری لە ئەرتەشێکی تەکوزی و ڕێک و پێک دەکات. دیارە هیچکام لە لایەنەکان خوازیاری شەڕێکی بەتەواومانا نین، بەڵام هێژمۆنیی تورکیا بەسەر هێزی چەکداریی سووریا دەتوانێ، ئەو وڵاتە بە ئاراستەی شەڕێکی نوێدا ببات و ببێتە هۆی قوڵتربوونی کەلێنەکان.
بەگشتی کارناسانی بنیادی بەرگری لە دیموکراسی لایان وایە کە بواری سەقامگیری لە سووریای نوێ نابێ بە ئاراستەی پەلەکردنی زۆرەملێیانە لە ئاوێتەکردنی هەسەدە و ئەرتەشی سووریادا بڕاوت. چونکە بەبێ چوارچێوەیەکی پلان بۆ داڕشتراو، گەڕەنتیی ئەمنی و سیاسی بۆ کوردەکان و کۆنتڕۆڵی ئەکتەرانی بیانی و بەتایبەت تورکیا، شەڕە ڕواڵەتییەکانی وەک ڕووداوی حەلەب دەتوانێ ببێتە قەیرانێکی گشتگیرتر کە نەک ڕووی هەڕەشەی لە داهاتووی پەیوەندییەکانی کورد و دیمەشقە، بەڵکوو سەقامگیریی لاوازی سووریاش تێوە دەگلێنێت.
Your Comment